





كەسێكی دیكەی ھەڵەبجە كە لەكاتی كیمیابارانەوە بێسەروشوێن بووە، لە تارانی پایتەختی ئێران دۆزرایەوە و بە خێزانەكەی شادبووەوە.
ئەڤین عەتا، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەڵەبجە رایگەیاند: "ئە كەسە كە لە كاتی كیمیاباران كردنی ھەڵەبجە منداڵ بووە، لەوكاتەوە بێسەروشوێن بووە، ئەمڕۆ لە تارانی پایتەختی ئێران لە رێوڕەسمێكدا بەخێزانەکەی شاد بووەوە".
گوتیشی: "ئەو منداڵە ناوی خەلیل حەمە ساڵحە ئێستا تەمەنی 33 ساڵە. پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران پشکنینی DNA بۆکرابوو خێزانێکی هەڵەبجەی دانیشتووی شارەدێی بیارە بە منداڵی خۆیانی دادەنێن و بۆ پشکنین دەچنە تاران و لە دوای پشکنین دەركەوتووە کە منداڵی ئەو خێزانەیە".